دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 444 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400562-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیانلەدەستدانی_444_کەسی_دیکە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 16654 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2021 12:17 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 444 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 16654 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 444 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 113 هەزار و 824 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 275 هەزار و 567 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 538 هەزار و 419 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران ھەروەھا راپۆریدا 30 میلیون و 123 ھەزار و 729 تاقیکردنەوەی کۆڤید 19 ئەنجام دراوە .