ئێران بوو بە نۆھەمین وڵاتی ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400760-ئێران_بوو_بە_نۆھەمین_وڵاتی_ئەندامی_سەرەکیی_ڕێکخراوەی_ھاوکاریی_شانگھای
سەرکردەکانی ھەشت ئەندامە سەرەکییەکەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای، ڕەزامەندیی خۆیانیان لە بارەی گۆڕردرانی ئەندامەتیی ئێران لە ئەندامی چاودێرەوە بۆ ئەندامی سەرەکی، ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2021 12:52 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە نۆھەمین وڵاتی ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای

سەرکردەکانی ھەشت ئەندامە سەرەکییەکەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای، ڕەزامەندیی خۆیانیان لە بارەی گۆڕردرانی ئەندامەتیی ئێران لە ئەندامی چاودێرەوە بۆ ئەندامی سەرەکی، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، لە کۆتایی بیست و نۆیەکەمین دانیشتنی  سەرۆکانی ھاوکاریی شانگھای کە لە دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی ھەشت ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوەکە،  ڕەزامەندیی خۆیانیان لەمەڕ گۆڕانی ئەندامەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەندامی چاودێرەوە بۆ ئەندامی سەرەکی ڕاگەیاندو بەڵگەکەیان واژۆ کرد.

بە پێی ڕەوتی گۆڕدرانی ئەندامەتیی ئێران وەکو ئەندامێکی سەرەکیی ڕێکخراوەکە دەستی پێ کراوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەولا وەکو ئەندامی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە گرینگە ناوچەییە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام دا ھا.کاری و پەیوەندیی بەردەامی دەبێت.