دان پیادانانی «گلعاد بیران» بە لاواز بوونی سیستێمی قەڵغانی موشەکیی ئیسرائیل لە بەرامبەر خۆڕاگری
سەرکردەی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایونی دانی نا بە لاواز بوونی قەڵغانی موشەکیی ئەم ڕژێمە لە بەرامبەر ھێرشی موشەکیانەی خۆڕاگریی فەلەستین.
«گلعاد بیران» سەرکردەی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایونی وتی: سیستێمە موشەکییەکانی ئێستای ئیسرائیل ھێندێک خاڵی لاوازیان ھەیە کە ناتوانن لە بەرامبەر تەواوی ھەڕەشەکاندا کاردانەوە پیشان بدەن و ناوچە جۆربەجۆرەکان بپارێزن.
ئەم ژەنراڵەی زایونییەکان وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی ئەم دواییە لە شەڕی غەززەدا، دانی بەوەدا نا کە: لەو باوەڕەدایە کە ھیچ ڕێگاچارەیەک بۆ بەرنگار بوونەوەی موشەکە ھاوێژراوەکان لە لایەن فەلەستینەوە نییە.
چەند ساڵێکە کە سیستێمی گومەزی «ئاسنین»ی ڕژێمی زایونی سەرباری خەرج و بەرجی زۆر لە ڕووی شوێنگرتنی موشەکەکانی خۆڕاگری بەرەوڕووی گرفتی زۆرە کە خودی زایونییەکانیش ھەتا ئێستا نەیانتوایوە ھیچ ڕێگاچارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.