دوای 32 ساڵ ، زارع، زۆرانگری ئێرانی بوو بە پاڵەوانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401282-دوای_32_ساڵ_زارع_زۆرانگری_ئێرانی_بوو_بە_پاڵەوانی_جیهان
ئەمیر حسێن زارع زۆرانگری کێشی 125 کیلۆی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ساڵی 2021 ی جیهان لە نەرویژ بە بەزاندنی گێنۆ پێتریا شێڤیلی لە گورجستان وێڕای قەربووی شکستی ئۆلەمپیک ، مەدالیای زێڕی وەرگرت و تەلیسمی 32 ساڵەی وەرنەگرتنی مەدالی زێڕ لە کێشی قورسی شکاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2021 04:40 Asia/Tehran
  • دوای 32 ساڵ ، زارع، زۆرانگری ئێرانی بوو بە پاڵەوانی جیهان

ئەمیر حسێن زارع زۆرانگری کێشی 125 کیلۆی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ساڵی 2021 ی جیهان لە نەرویژ بە بەزاندنی گێنۆ پێتریا شێڤیلی لە گورجستان وێڕای قەربووی شکستی ئۆلەمپیک ، مەدالیای زێڕی وەرگرت و تەلیسمی 32 ساڵەی وەرنەگرتنی مەدالی زێڕ لە کێشی قورسی شکاند .

لەم خەباتەدا ئەمیر حسێن زارع ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی ئەروپا بە ئەنجامی9 بە 2 و لە بەرژەوەندیی زارع کۆتایی هات .

مەدالیای زێڕی زارع دوهەمین مەدالی زۆرانی ئازادی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانیەکانی نەرویژ بوو . ئەو توانی دوای 32 ساڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە ئاستی جیهانی دا بە مەدالی زێڕ بگەیەنێ .