تشرینی یه‌که‌م 04, 2021 15:43 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ئازەربایجان ڕێگە نەدات کەس سنوورەکانی دژی ئێران بەکار بێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنیا بۆ تاران وتی: لە ئەو سەفەرەدا، بەرپرسانی دوو وڵاتەکە لەسەر پرسی دوولایەنە و پەرەپێدان بە پێوەندی دوولایەنە لە بواری جیاواز گفتوگۆ دەکەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنیا بۆ تاران وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنیا پێشتر دیاری کرابوو و لە چوارچێوەی پرسی دوولایەنە، پەرەپێدان بە پێوەندی دوولایەنە لە بواری سیاسی، ئابوور و فەرهەنگی و لایەنەکانی دیکە ئەنجام درا. تاران هەم لەگەڵ باکوو و هەم لەگەڵ ئیرەوان پێوەندی باشی هەیە و پێوەندیی لەگەڵ هیچ وڵاتێک بۆدژایەتی لەگەل وڵاتێکی دیکە نییە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پێوەندی ئێران و ئازەربایجان وتی: گرینگترین پرسێک کە لە ئەو بارەوە هەیە، ئەویش هەوڵەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی ئازەربایجان دژی ئێرانە و لەو بارەوە بە هاوکارانی خۆمان لە باکوو ئەوەمان ڕاگەیاندووە و بە نهێنی و ئاشکراش وتوویانە کە هۆشدارییەکان دەڵێن. باکوو نابێت رێگا بدات سنوورەکانی وڵاتەکەی لەلایەن وڵاتێکی سێهەمەوە کەڵکی خراپی لێوەرگێردرێ. 

خەتیب زادە هەروەها سەبارەت بە قسەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بارەی ئازاد کردنی 10 ملیار پارەی ئێران، مەرجی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەنا ڕایگەیاند: ئەوەی کە وەزیری دەرەوە وتی ئەوەیە کە مەنتقی دەوڵەتی ئەمریکا نەگۆڕراوە و دەیەوێت میراتی شکست خواردووی گەمارۆکان لە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەلی ئێران لەلایەن بایدنەوە پارێزراو بێت و ئەو ئەنجامەی کە دەیەوێت لە دانوستانەکانی ڤیەنا بەدەستی بهێنێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئەبێ نیشانی بدات لە کردەوەدا گۆڕدراوە، وتی: ناکرێت ئەمریکا پارەکانی ئێران ئازاد نەکات و قسەش بکات. ئەمریکا بە شێوەی جۆراوجۆر دەیتوانی نیازپاکی خۆی نیشان بدات لەوانە ئازاد کردنی پارەکانی ئێران.

 

سەرپەیڤ