دەست پێ بوونی شەشەمین کۆبوونەوەی «خەباتکارانی تاراوگە» لە تاراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401364-دەست_پێ_بوونی_شەشەمین_کۆبوونەوەی_خەباتکارانی_تاراوگە_لە_تاراندا
شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «خەباتکارانی تاراوگە» بە تەوەرەی کاریگەریی بەرخۆدان لە سەر ئاوا بوون و وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە تاراندا دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2021 13:25 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی شەشەمین کۆبوونەوەی «خەباتکارانی تاراوگە» لە تاراندا

شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «خەباتکارانی تاراوگە» بە تەوەرەی کاریگەریی بەرخۆدان لە سەر ئاوا بوون و وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە تاراندا دەستی پێ کرا.

لە شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ڕێزنان لە «خەباتکارانی تاراوگە» کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاراندا دەستی پێ کرا، نوێنەرانی ٢٨ وڵاتی جیھان، کاربەدەستانی حکومەتی و لەشکری و بنەماڵەی شەھیدانی خۆڕاگری بەشدارن.

ئەم کۆبوونەوەیە ھەروەھا بۆ شەشەمین ساڵی بەردەوام و بە مەبەستی ڕێزنان لە ڕەوتەکانی خۆڕاگری و ھەڵس و کەوت و پەیوەندیی زیاتریتن لەگەڵ یەکتر خەریکی بەڕێوە چوونە.

جێگری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وەزیری نێوخۆو کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و سەربازی و ھەروەھا سەد کەس لە میوانانی بیانی لەوانە باڵوێزانی وڵاتانی فەلەستین، یەمەن، سووریا، ڤەنزۆئیلاو کوبا لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارن.