دیداری «باقریی کەنی» لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401406-دیداری_باقریی_کەنی_لەگەڵ_جێگری_سەرۆکی_پارتی_دادو_گەشەی_تورکیا
یایدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری دادو گەشەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 07:55 Asia/Tehran
  • دیداری «باقریی کەنی» لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەی تورکیا

یایدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری دادو گەشەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیا، «نیعمان کورتولموش» جێگری سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری دادو گەشەی تورکیا لەگەڵ «عەلی باقریی کەنی» یایدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی دیدارو وتووێژیان کرد.

لەم دیدارەدا کە لە بینای ناوەندیی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەەی تورکیا ئەنجامی گرت، جیا لە پەیوەندییە سیاسی و یازرگانی و ڕۆشنبیرییەکانی نێوان ئێران و تورکیا، بابەتگەلێکی وەک دابین کرانی سەقام لە ئەفغانستان و ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکەش تاوتوێ کرا.