ئێران بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401516-ئێران_بەرپاکرانی_سەرکەوتووانەی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانی_عێراقی_پیرۆز_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە دەوڵەت و جەماوەرو نوێنەرانی ھەڵبژێردراو پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 16:34 Asia/Tehran
  • ئێران بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پیرۆز کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە دەوڵەت و جەماوەرو نوێنەرانی ھەڵبژێردراو پیرۆزبایی کرد.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای پیرۆزبایی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی: بەھیواین بە ھاودڵی و یەکگرتوویی تەواوی نوێنەرانی ھەڵبژاردەی خەڵکی عێراق، شایەتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە بین.

«خەتیب زادە» جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک ڕابردوو وێڕای داکۆکی لە عێراق، ئامادەی ھاوکاریی ھاوبەشە لە ئاراستەی گەشەو پێشکەوتنی ھەمەلایەنەی ھەردووک وڵات.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕۆژی ڕابردوو دەیەمی ئۆکتۆبەر لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوە چوو.