ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی پیرۆزبایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401529-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_بەرپاکرانی_سەرکەوتووانەی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_عێراقی_پیرۆزبایی_کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بەرپاکرانی سەرکەوتوانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2021 05:54 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی پیرۆزبایی کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بەرپاکرانی سەرکەوتوانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا پیرۆز کرد.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕوو لە «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتەی وەکو ھێمای جێ و شوێنی جەماوەرسالاری لە عێراق دا پیرۆز بایی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم پەیامەی دا ھیوای خواست کە بە ھاودڵی و یەکگرتوویی تاک بە تاکی خەڵک و نوێنەرانی ھەڵبژاردەو بە پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە عێراق، ئەم وڵاتە لە ئاراستەی گەشەو پاوەجێیی ھەنگاو ھەڵگرێت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق، جەختی کرد لە ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھاوکاریی ھاوبەش لە بواری گەشەو پێشکەوتنی ھەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.