تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 16:46 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی باسی ئامادە بوونی سپای پاسدارانی کرد بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی کاردانەوەی خێرا

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ھێزی دەریایی سپا گەییشتووەتە سنووری ئامادە بوونی جەنگی لە ڕووی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی کاردانەوەی خێرا.

سەرداری سەرلەشکری پاسدار«حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە سیاسەت و ستراتژیای بەرگریکارانەی ئێران ھیچ کردارێک لە ھیچ دوژمنێک لە ھیچ ناوچەیەک و بە ھیچ ئەندازەیەک قەبووڵ ناکرێت.

وتیشی: ئەم ھێزە ئامادەی وەڵامدانەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکە و ھێزی بەرگری و ھەڵمەت بردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاردانەوە پیشان دانێکی توند لە بەرامبەر ھەر دوژمنێک بە تەواوی ئامادە و لە سەر ھەست و بە دەست و بردە.

سەرلەشکر سەلامی ئەمڕۆ ھەینی بۆ بەسەرکردنەوەو لێکدانەوەی ڕەوتی ڕوو لە گەشەی ئاستی ئامادە بوونی بەرگریکارانەو جەنگاوەرانەی یەکەکانی ھێزی دەریایی سپا کە لە دوورگەکانی کەنداوی فارس و گەروی ستراتژیی ھۆرمۆز سەردانی باشوری ئێرانی کردووە، وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی ئاستی ئامادەیی و توانای جەنگیی یەکەکانی ئۆپزاسیۆنی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە کەڵک وەرگرتن لە سیستێمە تازەکان توانیویەتی بە تەواوی بە سەر جوگرافیای کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆز زاڵ ببێت کە ئەم بابەتە گرینگەش لە ئەمڕۆدا لەو شانازییانەی ھێزی دەریایی دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ