فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران: ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە بوژاندنەوەی سەربەرزیی موسڵمانان ھەڵکەوتەیە
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی کەسایەتی و کاریگەریی ھەنگاوەکانی سەرداری شەھید حاج قاسم سولەیمانی لە جیھانی ئیسلام دا وتی: کاریگەریی ناوازەی ئەم شەھیدە مەزنە لە مەڕ بووژاندنەوەی سەربەرزی، پاراستنی ناموسی موسڵمانان و پێشگرتن بە زاڵ بوونی کوففار بە سەر کۆمەڵگای ئیسلامی ناوازەو مێژووییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا بە ناوی «سەربەرزیی بەسیجییەکانی کرمان» لە حسەینییەی سارەڵڵای ئەم شارە وتی: ئەگەر بمانەوێ بە گوێرەی زەمەن جیھادی سەردار سولەیمانی پلەبەندی بکەین، دەشێ بوترێت کە چل ساڵی ڕەبەق بێ وەستان بەشەڕ ھات و لە ھەر ھێڵێکی پێشەوەش کە بۆ بەرەی ئیسلام پێک دەھات، ئامادە دەبوو.
وتیشی: شەھید سولەیمانی بە شێوەیەکی ناوازەو بێ ھاوچەشن جیھادی کردو لە دەشت و دۆڵ و بەرزاییە گەورەو بچوکەکان و لە سەرزەوینە دوورو نزیکەکاندا بیرەوەریی زۆر لە حەماسەو ئازایەتییە ئەفسانەییەکانی ئەم پیاوە مەزنە بۆ یادگار ماوەتەوە.