تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 18:56 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: خەریکی پەرە پێ دانی بەربڵاوی ھەرێمی دەستەڵاتی دەریایین

فەرماندەری گشتیی تێکڕای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: خەریکی پەرە پێ دانی بەربڵاوی ھەرێمی دەستەڵاتی دەریایین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی تێکڕای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی دوانزەھەمین کۆڕەجێژنی «مالیکی ئەشتەر»ی ھێزە چەکدارەکان، وتی: لە ڕووی دەریاییەوە بۆ تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزە گەورەکان خەریکی پەرە پێ دانی بەربڵاوی ھەرێمی دەستەڵاتی دەریایین، ئەمەش بە سەرنج ئەوەی کە بە گشتی ھەر ھەموویان لە دەریادا چڕ بوونەتەوە.

فەرماندەری گشتیی تێکڕای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە شایەتی گەشەی دەستەڵاتی بەرەڤانین لە ھەموو یوارەکاندا، وتیشی: لە ویشکانی دا ھێزی زەوینی بە پەرە پێ دانی دەستەڵاتی لە سنوورەکان و چەسپاندنی ئاسایشت و پتەوکردنەوەی دەستەڵات لە پشت سەریەوە بە ڕاستی نومایشێکی شکۆمەندی لە ھێزەێکی بەرگریکار لە زەوی دا خستووەتە ڕوو.

فەرماندەری گشتیی تێکڕای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ھێزی ھەوافەزاش لە بواری ئاسمانی، موشەک، بەرەڤانیی ئاسمانی و خۆفڕ بە شێوەیەکی ھاوسەنگ و ھاوکات بەلەز خەریکی پێشکەوتنە.

سەردار سەلامی جەختی لەەش کردەوە کە، لە بواری جەنگال و سایبێریش پێشکەوتنەکان دڵخوازو جێگای سەرنجن و لە گۆڕەپانی شەڕی ھەواڵگریش دەستکەوتی باشمان ھەبووە.

سەرپەیڤ