وەڵامی لێبڕاوانەی ئێران بە بانگەشەکانی ئیمارات و بەحرەین لە بارەی دوورگە ئێرانییەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401954-وەڵامی_لێبڕاوانەی_ئێران_بە_بانگەشەکانی_ئیمارات_و_بەحرەین_لە_بارەی_دوورگە_ئێرانییەکانەوە
شاندی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بانگەشەکانی ئیمارات و بەحرەینی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سێ دوورگەکەی ئێرانەوە واتە بوموسا، تونبی گەورەو تونبی بچوکی لێبڕاوانە ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 18:07 Asia/Tehran
  • وەڵامی لێبڕاوانەی ئێران بە بانگەشەکانی ئیمارات و بەحرەین لە بارەی دوورگە ئێرانییەکانەوە

شاندی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بانگەشەکانی ئیمارات و بەحرەینی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سێ دوورگەکەی ئێرانەوە واتە بوموسا، تونبی گەورەو تونبی بچوکی لێبڕاوانە ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێژنەی چوارەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە وەڵامی بانگەشەی خاک بەزاندنی نوێنەرانی ئیمارات و بەحرەین لەبارەی دوورگەکانی بوموسا، تونبی گەورەو تونبی بچوکەوە لە سەر ھەڵوێستی بنەمایی و نەگۆڕی ئێران کە بوونی وەھا ناکۆکییەک لە نێوان ئێران و ئیمارات ھەر لە بنەڕەت دا بە فەرمی ناناسێت، پێی داگرت.

دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سێ دوورگەکەی ئێران بەشێکی دانەبڕاوەی ھەرێمی ئێرانن و بەم پێیە ھەرچەشنە بانگەشەیەک بە پێچەوانەی ئەم ڕاستییە بە شێوەیەکی ڕەھا ڕەت دەکرێتەوە.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێژنەی چوارەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا بانگەشە پڕوپوچەکەی ئیماراتی بە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئێران و بە پێچەوانەی بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری وڵاتان زانی کە لە جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا جەختی لە سەر کراوە.