بەرپاکرانی کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان، ئەمڕۆ لە تاراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401963-بەرپاکرانی_کۆبوونەوەی_وڵاتانی_دراوسێی_ئەفغانستان_ئەمڕۆ_لە_تاراندا
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ، ھاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا ئەمڕۆ لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 05:44 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان، ئەمڕۆ لە تاراندا

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ، ھاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا ئەمڕۆ لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەکە دەست پێ دەکات و وتاری تیادا پێشکەش دەکات.

خەتیب زادە وتیشی: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بە بەشداریی ٦ وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان و ھەروەھا ڕووسیا بە شێوەی ئامادەمەند بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەروەھا وتیشی: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئوزبەکستان، تاجیکستان، تورکمەنستان و پاکستان بە شێوەی ئامادەمەندو وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیاش بە شێوەی ئۆنلاین لە دانیشتنەکەدا بەشداری دەکەن، ھەڵبەت نوێنەرانی ئەم دوو وڵاتە بە شێوەی ئامادەمەند لە دانیشتنەکەدا کە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوە دەچێت، بەشدار دەبن.