ئێران هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی شەرمەزارکرد
تشرینی دووهم 07, 2021 13:56 Asia/Tehran
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە شەرمەزارکردنی هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق جەختی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای داواکردنی وشیاری هەموو لایەنەکان لە حاند پیلانگەلێک کە سێرەیان لە ئاسایش و پێشکەوتنی عێراق گرتووە گوتی : ئەو جۆرە ڕووداوانە لە درێژەی بەرژەوەندی لانگەلێکە کە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو دەستدرێژیان کردووەتە سەر ئاسایش، سەقامگیری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە پێکهێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەدوای دەستخستنی ئامانجە وەیشوومە ناوچەییەکانی خۆیاندا بوون.
خەتیب زادە بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە تەندروستی مستەفا کازمی، هیوای خواست کە خەڵک، دەڵەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە یەکپارچەییەوە ببنە هۆی گەشەی عێراق.