ئێران هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی شەرمەزارکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402304-ئێران_هێرش_بۆ_سەر_ماڵی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراقی_شەرمەزارکرد
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە شەرمەزارکردنی هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق جەختی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2021 10:26 Asia/Tehran
  • ئێران هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی شەرمەزارکرد

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە شەرمەزارکردنی هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق جەختی کرد.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای داواکردنی وشیاری هەموو لایەنەکان لە حاند پیلانگەلێک کە سێرەیان لە ئاسایش و پێشکەوتنی عێراق گرتووە گوتی :  ئەو جۆرە ڕووداوانە لە درێژەی بەرژەوەندی لانگەلێکە کە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو دەستدرێژیان کردووەتە سەر ئاسایش، سەقامگیری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە پێکهێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەدوای دەستخستنی ئامانجە وەیشوومە ناوچەییەکانی خۆیاندا بوون.

خەتیب زادە بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە تەندروستی مستەفا کازمی، هیوای خواست کە خەڵک، دەڵەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە یەکپارچەییەوە ببنە هۆی گەشەی عێراق.