شەمخانی بۆ بەشداری کردن لە وتوێژی ئاسایشتی ناوچەیی سەردانی ھیند دەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402363-شەمخانی_بۆ_بەشداری_کردن_لە_وتوێژی_ئاسایشتی_ناوچەیی_سەردانی_ھیند_دەکان
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە ھیند بەشداری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 05:44 Asia/Tehran
  • شەمخانی بۆ بەشداری کردن لە وتوێژی ئاسایشتی ناوچەیی سەردانی ھیند دەکان

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە ھیند بەشداری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، دەریاوان «عەلی شەمخانی » نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی کە ڕۆژی چوارشەممە دەیەمی نوامبەرلە نیودلھیی ھیند بەرپا دەکرێت، بەشداری دەکات.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادە بوونی سکرتێران و ڕاوێژکارانی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ، ڕووسیا، چین، هیند، ئوزبەکستان، تاجیکستان، تورکمەنستان و قرقیزستان بەرپا دەکرێت، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئاسایشتی ناوچەکە دەخەنە بەر باس و لێکدانەوە.

کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی بە دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بناغەکەی دانراوەو یەکەم کۆبوونەوەشی لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ لێکدانەوەی قەیرانی ئەفغانستان لە تاراندا بەڕێوە برا.