تشرینی دووه‌م 22, 2021 14:18 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی خەتیب زادە بە دیمانەکەی فواد حسێن لە گەڵ کەناڵێکی ئیسراییلی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دیمانەیەکی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ کەناڵێکی ئاسمانیی ئسراییلی گوتی : پێوەندی ئێران و عێراق چەند رەهەندی و چەند لایەنە و ستراتژیکە .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە گەڵ پەیامنێران لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەوەی کە ئەم دواییانە کاربەدەستێکی عێراق لە گەڵ کەناڵێکی ئاسمانیی رژێمی زایۆنی دیمانەی هەبووە و ئاخۆ ئەم بابەتە کار ناکاتە سەر پێوەندیی نێوان عێراق و ئێران گوتی : پێوەنی ئێران و عێراق چەند رەهەندی و ستراتژیکە . پێوەندیی ئێران و عێراق لە رەهەندی جیاجیادا تێک ئاڵقاوە و روو لە پێشە و دوو وڵات هەوڵ ئەدەن یارمەتی یەکتر بکەن . ئێران هەمیشە هەوڵی داوە یارمەتیی برایانی عێراقیی خۆی بدات کەعبە ئاڕاستەی سەقام و ئاشتی هەنگاو بنێن .

 خەتیب زادە گوتیشی : رژێمی زایۆنی هەمیشە رووی لە هەر کوێ کردووە لە گەڵ خۆی دا بێ سەقامی و تیرۆری هێناوە و هەوڵ ئەدات ئەم بێ سەقامیە لە هەر ناوچەیەکی جیهان کە دەچێت ، پەرە پێ بدات .

سەرپەیڤ