کانونی یه‌که‌م 06, 2021 17:14 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : ڕێککەوتنی کاتییمان نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : بە پێی سیاسەتی دەوڵەت، یەکەمایەتی یەکلایی ئێمە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە و دەقی چارەسەری گەمارۆکانمان لە ڕەشنووسی نوێ دا پێشکەش کردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە کاردانەوە بە قسەکانی ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: لایەنێک کە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و هەموو بەڵێنەکانی ڕاگرتووە و هەموو هەوڵی خۆی داوە کە کەس پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبێت، لەو پێگەیەدا نییە کە ئاوەها قسەیەک بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانە دوژمنکاریەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژی ئێران، وتی: ئیسرائیل دژی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە ناوچەکەیە و ئەو ڕژێمە بەردەوام بەدوای هێنانە ئارای پرسی ساختە لە ئاستی نێودەوڵەتییە. ئەو ڕژێمە لە ڕۆژی یەکەمەوە دژایەتی خۆی هەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەشاردۆتەوە و و لەو بوارەدا پێشینەی زۆری هەیە.

خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر دانوستانەکانی ڤیەان، وتی: بە ورەیەکی جیدییەوە چووینەتە ڤیەن و بەدوای ڕێککەوتنێکی باشین و ڕێککەوتنی باشیش لە درێژەی ئەو بەڵێنانە دەزانین کە هەموو لایەنەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیانە و کەمایەتی و چۆنایەتی ناردنی شاندەکە نیشانی دا ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە هەمان شاند لەوێ بتوانن خۆیان لەوێ بڕیار بدەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتە خولی دوایی دانوستانەکان دەست پێدەکاتەوە و ڕێکەوتی وردی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی باقری و مۆرا یەکلا دەبێتەوە.

 

سەرپەیڤ