خەتیب زادە باسی پێشکەوتن لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403505-خەتیب_زادە_باسی_پێشکەوتن_لە_وتووێژەکانی_نێوان_ئێران_و_ئاژانسی_کردووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی پێشکەوتن لە وتووێژەکانی نێوان «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێرانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2021 05:48 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە باسی پێشکەوتن لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی پێشکەوتن لە وتووێژەکانی نێوان «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێرانی کرد.

«سەعید خەتیب زادە» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەنلڵی «پرێس تی ڤی» ڕایگەیاند: وتووێژەکانی ئێستای نێوان ئیسلامی و گەروسی بووەتە ھۆی پێشکەوتن و کەم کرانەوەی کەلێنەکان لە بارەی چەند بابەتێکی جێی سەرنجی ھەردووک لا.

بە پێی ڕاگەیاندنی پرێس تی ڤی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، نامەوێ خۆم لە قەرەی وردیات بدەم، بەڵام ھەر لە ئێستاوە دەتوانم پێش بینیی ئەوە بکەم کە ھەردووک لا بەم زووانە ڕێک دەکەون.

پێشکەوتن لە ئانوستانەکانی ئێران و ئاژانس لە کاتێکدایە کە وتووێژەکانی ڤییەنا بە مەبەستی ھەڵگیرانی بایکۆتی ملھوڕانە بەردەوامەو ئەندامانی تاقمی چوار کۆ یەک واتە یەکێتیی ئەورووپاو ئێران سەرقاڵی وتووێژن لە بارەی چۆنیەتیی بووژاندنەوەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی بەرجام.