واژۆ کرانی سێ گرێبەستی ھاوکاری لە نێوان ئێران و ھەنگاریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403549-واژۆ_کرانی_سێ_گرێبەستی_ھاوکاری_لە_نێوان_ئێران_و_ھەنگاریا
سێ گرێبەستی ھاوکاری لە نێوان ئێران و ھەنگاریا بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات لە تاراندا واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی سێ گرێبەستی ھاوکاری لە نێوان ئێران و ھەنگاریا

سێ گرێبەستی ھاوکاری لە نێوان ئێران و ھەنگاریا بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات لە تاراندا واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، سێ لێک گەیین نامە لە نێوان بەرپرسانی دو وڵاتی ئێران و ھەنگاریا واژۆ کراوە کە داگری ھاوکاریی پەروەردەیی و فێرکاری لە نێوان ناوەندی موتاڵای سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەو ئاکادیمیای دیپلۆماسیی ھەنگاریا، بەرنامەی ھەنگاریا بۆ بەخشینی بۆرسە بە خوێندکارانی ئێرانی لە نێوان وەزارەتی زانست و توێژنەوەو تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی دەرەوەو بازرگانیی ھیەنگاریاو ھەروەھا ھاوکاریی ڕۆشنبیریش لە نێوان وەزارەتی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی بارستاییە مرۆڤییەکانی ھەنگاریایە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە،«پیتێر سیارتۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بازرگانی و بە پێی بانگێشتنی ھاوتا ئێرانییەکەی گەییشتە تاران و لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلایەن«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازیی لێ کرا.