کانونی یه‌که‌م 17, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • باقریی کەنی: لە سەر دانوستان بەردەوام دەبین

دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژە ناڤۆکییەکان، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پێشکەوتنی دانوستانەکان نووسی: دوای نسکۆیەکی چەند ڕۆژە لە سەر دانوستان بەردەوام دەبین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژە ناڤۆکییەکان، ڕۆژی ھەینی لە ھەطماری توییتێرەکەی دا نووسی: دوای ڕاوێژ لەگەڵ شاندەکانی دیکە، چاویشمان بە «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کەوت بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕەوشتەکەو تاوتوێ کردنی ڕێگاکانی بەردەم.

دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژی ناڤۆکی، ئەوەشی نووسیوە: لەم حەوتەیەدا پێشکەوتنی باشمان ھەبوو و ئەمڕۆ ھەینی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشمان دەبێت و دوای نسکۆیەکی چەند ڕۆژە  دانوستانەکان بەردەوام دەکەین.

کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ لە نێوان دانوستانکارانی باڵای تاقمی چوار کۆ یەک واتە یەکێتیی ئەورووپاو ئێران بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ