کانونی یه‌که‌م 24, 2021 20:19 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا(ع) دەرفەتێکە بۆ وەبیرھێنانەوەی ھێمای مرۆڤ دۆستی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزکردنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا(ع) لە ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، ڕێزنان لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا(ع) ی بە دەرفەتێک زانی بۆ وەبیرھێنانەوەی ھێمای مرۆڤ دۆستی و مزگێنی دەری ڕزگار بوونی چەوساوەکان.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی گەییشتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای کوڕی مریەم «سڵاوی خودایان لە سەر بێت» لە پاپا فرانسیس ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان و تەواوی کریستیانەکانی سەرتاسەری دنیا، ڕێزنان لەم لەدایک بوونە متفەڕکەی بە ھەلێک زانی بۆ ستایش کردنی حەزرەتی مریەمی پاکیزە(س)ووەبیرھێنانەوەی تایبەتمەندییەئاکارییەکانی ھێمای مرۆڤ دۆستی و مزگێنی دەری ڕزگار بوونی چەوساوەکان، حەزرەتی مەسیح (ع) لە مەڕ بەرنگار بووەوەی ستەم و چەوساندنەوەی پاوانخوازان و ھیوابەخشین لە بارەی داھاتوویەکی پرشنگدار بە مرۆڤایەتی.

سبەینێ شەممە ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢١ ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ـە.

حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) لە پێغەمبەرانی مەزنی ئیلاھییە کە لە قورئانی پیرۆزدا ڕێزێکی زۆری لێ گیراوە.

قورئانی کەریم لە ئایەتگەلی جۆربەجۆردا حەزرەتی مەسیح(ع) و جێ و شوێنی وەکو پێغەمیبەرێکی گەورەو ئولولعەزمر دەناسێنێ.

سەرپەیڤ