کانونی یه‌که‌م 25, 2021 09:18 Asia/Tehran
  • وڵامی ئێران بە هەڵوێستی دەستتێوەردەرانەی بریتانیا لە بارەی توانایی سەربازیی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێک دا کاردانەوەی نیشاندا بە هەڵوێستی دەستتێوەردەرانەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە بارەی توانایی بەرگریی ئێران .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی بریتانیا بەرانبەر مانۆڕی مووشەکی ئێران وتی: ئێران هیچ بەرنامەیەکی بۆ بەکارهێنانی سەربازی وزەی ناڤۆکی نییە کە بیەوێت بەرنامەی مووشەکی خۆی بۆ ئەوە دابڕێژێت.

 سەعید خەتیب زادە وتی: بریتانیاییەکان باشتر لە هەر لایەنێکی دەزانن کە بەرنامەی مووشەکی ئێران پێوەندییەکی بە بڕیارنامەی 2231 ەوە نییە. ئێران بۆ بەرنامەی بەرگری خۆی نە لە کەسێک مۆڵەت وەردەگرێت و نە لە سەریشی دانوستان دەکات.

شیاوی باسە: وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا  لە کاردانەوە بە مانۆڕی پێغەمبەری ئەعزەمی  17، ڕایگەیاندبوو ئێمە سوود وەرگرتنی ئێران لە مووشەکی بالستیک بۆ هاویشتنی تاقی کردنەوەیی ئیدانە دەکەین. داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ هەوڵەکانی ڕابگرێت.

سەرپەیڤ