کانونی یه‌که‌م 27, 2021 07:35 Asia/Tehran
  • ئومێد خۆشناو لە ورمێ ، پێویستیی بەرزبوونەوەی پێوەندیی ئابووریی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان

پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران بە ئاماژە بە جێگە و پلەی هەولێر بۆ ئەم پارێزگەیە گوتی : ئائستی تەرازی ئابووریی ئێران و هەرێم دەبێ بەرز بکرێتەوە .

 بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد سادق موعەتەمەدیان شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنی پارێزگاری هەولێر لە ورمێ گوتیشی : پێوەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان ، پێوەندیەکی بەهێزە کە هیوادارین ئەم دانیشتنانە ببێتە هۆی قوڵبوونی زیاتری ئەم پیوەندیانە .

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش لەم دیدارەدا گوتی : یەکێک لە ئەولەویەتەکانی ئەم پارێزگایە گەشەی پێوەندیی ئابووریی و تیجاریی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانە .

 گوتیشی : زۆربەی کاڵاکان لەپا رێزگەی هەولێر کاڵای ئێرانین و ئێمە پشوازی دەکەین لە ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە هەولێر .

سەرپەیڤ