خەتیب زادە : تیروری سەردار سولەیمانی نمنونەی تیرۆریسمی حکومەتییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403967-خەتیب_زادە_تیروری_سەردار_سولەیمانی_نمنونەی_تیرۆریسمی_حکومەتییە
 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە نمونەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو، وتی: ئەو تیرۆرە لەلایەن ئەمریکاوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا ئەنجام درا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2021 12:35 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : تیروری سەردار سولەیمانی نمنونەی تیرۆریسمی حکومەتییە

 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە نمونەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو، وتی: ئەو تیرۆرە لەلایەن ئەمریکاوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا ئەنجام درا.

خەتیبزادە گوتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیی هاوپەیوەند بەو تیرۆرە هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : ئێران لە ھیچ ھەنگاوێک ناکشێتەوە کە سەبەبکاران ، فەرماندەران و ئەنجامدەران و راوێژکارانی ئەو ھەنگاوە تیرۆریستیە بباتە بەردەم بارەگای دادوەری . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئێمە لە گفتوگۆکانی ڤیەنا روانینمان بەردەوام بەرەو پێش بووە.

خەتیب زادە ھەروەھا گوتی : قسەی ئێمە بە لایەنەکانی دیکە ئەوەیە کە بە ڕوانینی ڕێککەوتن بێینە ڤیەنا؛ سێ وڵاتی ئەورووپی زیاتر لە ڕابردوو دەزانن کە چاوەڕوانی لە ئەوان ئەوەیە، کۆتایی بهێنن بە بێ کرداری.