ھیواداری دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھاتنی قەیرانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404009-ھیواداری_دەربڕینی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لەمەڕ_کۆتایی_ھاتنی_قەیرانی_یەمەن
وەزیری دەرەوەی ئێران ھیواداریی دەربڕی کە لە سای ھەوڵی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ئێران و عوممان بەستێتی پێویست بۆ کۆتایی ھاتنی قەیرانی یەمەن خۆش بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2021 10:07 Asia/Tehran
  • ھیواداری دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھاتنی قەیرانی یەمەن

وەزیری دەرەوەی ئێران ھیواداریی دەربڕی کە لە سای ھەوڵی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ئێران و عوممان بەستێتی پێویست بۆ کۆتایی ھاتنی قەیرانی یەمەن خۆش بکرێت.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «شێخ خەلیفە ئەلحاریسی» یاریدەری دیپلۆماسیانەی وەزارەتی  دەرەوەی عوممان کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ڕاوێژە ستراتژییەکانی تاران سەردانی تارانی کردووە، کۆناری ئیسلامیی ئێرانی وەک وڵاتێکی پابەندی دیالۆگ و ڕێگاچارەی سیاسی بۆ نەھێشتنی گرفتە دوو لایەنەو ناوچەییەکان ناساندو لە سەر ئامادە بوونی تاران بۆ وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دوو قۆڵییەکان پێی داگرت.

 وەزیری دەرەوەی ئێران باشترکردن و پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی بە ئەوبەرایەتیی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئێران زانی و لە سەر جێ و شوێنی تایبەتیی عوممان لە نێو دراوسێکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا جەختی کرد.

یاریدەری وەزارەتی  دەرەوەی عوممانیش وێڕای بە ئاوات خواستنی کۆتایی ھاتنی ھەرچی خێراتری قەیرانی یەمەن، ڕایگەیاند: مەسقەت لە دانوستان و ڕێگاگەلی ئاشتیانە بۆ کەم کردنەوەی گرفت و تەنگژە ناوچەییەکان داکۆکی دەکات.