کانونی دوھەم 01, 2022 11:18 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: پێشکەوتنە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان لە بواری هەوا-فەزا مافی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشکەوتنە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان لەوانە لە بواری هەوا-فەزای بە مافی گەلی ئێران وەسف کرد و وتی: هیچ بڕیارنامەیەک بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی گەردوونیی لە ئێران قەدەغە نەکردووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە هاویشتنی تاقی کردنەوەیی سەتەلایت بەری سیمۆرغ وتی: پێشکەوتنە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان لەوانە لە بواری هەوا-فەزا، مافی گەلی ئێرانە و ئەو شێوە لێدوانە دەستێوەردەرانە هیچ خەسارێک لە ورەی گەلی ئێران بۆ پێشکەوتن لەو بوارە نادات.

سەعید خەتیب زادە زیادی کرد: هیچ بڕیارنامەیەک بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی گەردوونی و تاقی کردنەوەیی لەوانە لە بواری مانگیلەبەر لە ئێران قەدەغە ناکات، کەواتە بە پێی بڕیارنامەی 2231 قسە کردن، هۆکار هێنانەوەیەکی بێ بنەما و بە دوور لە ڕاستییە.

ناوبراو وتیشی: ئێران بە پێی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتیەکان  مافی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانە لە ڕێگای گەشەی زانستی و لێکۆڵینەوەیی هەیە.

سەرپەیڤ