وتەبێژی وازەرەتی دەرەوەی ئێران : ھەندێ لایەن بە تەمای خۆشکردنی ئاگری ئاڵۆزیەکان لە وڵاتی کازاخستانن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەقامگیری و ئاسایش لە قەزاقستان گرینگایەتی تایبەتی هەیە. هیوادارین خێرا ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە دوایین دۆخی گۆڕانکارییەکان لە قەزاقستان ڕایگەیاند: هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش جەخت کرا سەقامگیری و ئاسایش لە قەزاقستان گرینگایەتی تایبەتی هەیە و کەواتە هیوادارین خێرا ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
ناوبراو گوتیشی : ئاشکرایە کە گۆڕانکارییەکانی قەزاقستان پرسێکی ناوخۆییە بەڵام هەندێک لایەنی بیانی بە کەڵکوەرتن لە دۆخەکە، بەدوای گەش کردنەوەی ئاگری نائارامییەکان لە ئەو وڵاتەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا هیوای خواست : حکومەت و گەلی تێگەییشتووی وڵاتی دۆست و برادەرمان بە یەکگرتوویی وەڵامێکی گونجاو بە هەوڵی ناحەزانی بیانی بدەنەوە.