کانونی دوھەم 10, 2022 11:57 Asia/Tehran
  • خەتیبزادە : بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەرنامەی کاردایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەرنامەی کاردایە.

 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: بە تەماین خولی پێنجەمی گفتوگۆکان ئێران و عەرەبستان بە میوانداری عێراق بەڕێوە ببەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کردەوە: ئەنجامدەران، فەرماندەرەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە لە جەنایەتی ئاشکرای تیرۆری سەردار سولەیمانی دەستیان هەبوو نە دەبەخشین و نە لەبیری دەکەین و بە هەموو هەوڵی خۆمانەوە  بەدواداچوون بۆ جەنایەتەکە دەکەین.

خەتیب زادە هەروەها لە کاردانەوە بە گۆڕینی دانوستانکارانی دوو وڵاتی ئەورووپی وتی: گۆڕینی هەندێک لە دانوستانکاران بەهۆی گۆڕینی حکومەت لە ئەڵمانیا وبریتانیاش بە بۆنەی خانەنشین کرانی دانوستانکاری پێشووە.

ناوبراو گوتیشی : چاوەڕوانی ئێمە لە وڵاتانی ئەورووپی ئەوەیە کە خۆیان بە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بزانن نەک وەکوو نوێنەری لایەنێکی تایبەت.

 

سەرپەیڤ