دەست پێ بوونی مەشقی دەریایی پاکستان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404545-دەست_پێ_بوونی_مەشقی_دەریایی_پاکستان_بە_ئامادە_بوونی_نوێنەرانی_ئێران
قۆناغی ئۆپراسیۆنی مەشقی دەریایی پاکستان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران لە بەندەری کەراچیی ئەو وڵاتە دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2022 12:33 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی دەریایی پاکستان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران

قۆناغی ئۆپراسیۆنی مەشقی دەریایی پاکستان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران لە بەندەری کەراچیی ئەو وڵاتە دەستی پێ کرا.

ئاژانسی ئاسایشتی دەریایی پاکستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئامانج لە بەرپاکرانی مەشقی «باراکودا-۱۱» گۆڕینەوەی ئەزمون لەگەڵ وڵاتانی بەشداری مەشقەکەیە لە بوارەکانی ھەڵمەتی فریاکەوتن، پەجۆرکردن، پاک کردنەوەی پیس بوونی دەریایی و بەرنگار بوونەوەی کارەساتە سروشتییە دەریاییەکان..

«سەرداری سەرتیپ ئەحمەدعەلی گودەرزی» فەرماندەری سنورەوانیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەشداری مەشقەکەیە.

سەردار گودەرزی دوێنێ چوارشەممە لە پەراوێزی دانیشتنە پسپۆڕییەکانی مەشقەکە لەگەڵ کاربەدەستانی ھێزی دەریایی پاکستان دیداری کردو سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنە وتووێژی لەگەڵدا کردن.