کانونی دوھەم 29, 2022 09:51 Asia/Tehran
  • ئێران پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی بەغدای شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدانی فڕۆکەخانەی بەغدای بە ھەنگاوێک زانی لە پێناو تێکدانی سەقام و ئارامیی عێراق و شەرمەزاری کرد .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە بە ئاماژە بە لێدرانی فڕۆکەخانەی بەغدا گوتیشی : ئەم کارە گوماناویانە بوونەتە ھۆی بەدیھاتنی نائەمنی و بشێوی لە عێراق و رێگا بۆ ناحەزان و پیلانگێڕان خۆ شدەکات و راژەکاریەکانی حکومەت بۆ شارومەندانی عێراق تێک ئەدات . 

 خەتیب زادە جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەمیشە داکۆکی کردووە لە سەقام و ئاسایشی عێراق و گەشەی ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پشتگری دەکات لە ھەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی سەقام و ئاسایش . 

بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەی بەغدا سەرلەبەیانیی ھەینی کەوتە بەر پەلاماری بە رۆکێت . 

سەرباری چالاک بوونی سیستمی دژە ئاسمانیی سیرامی ئەمریکا ، دەنگوباس دەڵێن 6 رۆکێت لە 10 رۆکێتی 107 میلی میتری ھاویژراو لە بنکەکە دراون . 

ھەندێ راپۆرت دەڵێن سێ رۆکێت ھاویژراون و سێ رۆکێتیش لە ئۆتۆمبێلی ھەڵگری رۆکێتەکان دا ماونەوە .  

سەرپەیڤ