شوبات 28, 2022 20:33 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : رەشنوسی ڕێککەوتنی ڤیەنا ئامادەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕەشنووسێک لە ڕێککەوتن ئامادە کراوە، وتی: سەرووی سەدا 97 ، 98 بە شێوەی هاوبەش نووسراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە  ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: سەفەری بەڕێز باقری کەنی بۆ تاران وەکوو سەفەرە ڕابردووەکانی بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکاری پێویست بووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەداخەوە لە سێ یان چەند بابەتی سەرەکیدا هێشتا لایەنە ڕۆژاواییەکان و ئەمریکا بڕیاری سیاسیان نەداوە.

خەتیب زادە گوتیشی : لە هەموو پێوەندییەکاندا هەوڵماندا هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی و مەنتقی وڵاتەکەمان بۆ لایەنی ڕۆژاوایی ڕوون بکرێتەوە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: ڕەشنووسێک بە شێوەی هاوبەش ئامادە کراوە و سەرووی 97، 98 لەسەدی بە شێوەی هاوبەش نووسراوە و ئەوەی کە ماوەتەوە، هەندێک بابەتە ئەبێ چارەسەر بکرێن.

خەتیب زادە ڕاشیگەیاند بابەتگەلێک لە بواری هەڵوەشاندنی گەمارۆکان، دەستەبەرەکان و هەندێک پاگەندەی سیاسی لە بواری چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکیی ئێران ئەبێ لە بەستێنێکی گونجاودا ئامادە بکرێن.

 

سەرپەیڤ