پەیامی پیرۆزبایی خەتیب زادە بە بۆنەی نەورۆزی ١٤٠١و سەدەی تازە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406364-پەیامی_پیرۆزبایی_خەتیب_زادە_بە_بۆنەی_نەورۆزی_١٤٠١و_سەدەی_تازە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: نەورۆزی ١٤٠١ نەک ھەر دەستپێکی ساڵی تازەی ئێرانی بەڵکو دەستپێکی سەدەیەکی تازەشە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2022 14:17 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی خەتیب زادە بە بۆنەی نەورۆزی ١٤٠١و سەدەی تازە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: نەورۆزی ١٤٠١ نەک ھەر دەستپێکی ساڵی تازەی ئێرانی بەڵکو دەستپێکی سەدەیەکی تازەشە.

بە پێ ی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە توییتێکدا نووسی: «نەورۆز ١٤٠١» نەک ھەر دەستپێکی ساڵی نوێی ئێرانی بەڵکو دەستپێکی سەدەیەکی تازەشە کە ڕەنگە تەنیا جارێک بەدرێژایی ژیانمان ڕوو بدات. جیھانێکی تژی لە دادگەری و ئاشتی و بەدوور لە ستەم و زۆرداری بە ئاوات دەخوازین.

کاتژمێر٧ و ٣ خولەک و ٢٦ چرکەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتی گۆڕدرانی ساڵ لە ١٤٠٠ەوە بۆ ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوییە.