باڵوێزی چین لە تاران گەییشتنی نەورۆزی لە جەماوەری ئێران پیرۆزبایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406365-باڵوێزی_چین_لە_تاران_گەییشتنی_نەورۆزی_لە_جەماوەری_ئێران_پیرۆزبایی_کرد
باڵوێزی چین لە تاران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە خۆی لە تەنیشتی سفرەی حەوت سین گەییشتنی نەورۆزو بەھاری تازەی لە ئێرانییەکان پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2022 14:34 Asia/Tehran
  • باڵوێزی چین لە تاران گەییشتنی نەورۆزی لە جەماوەری ئێران پیرۆزبایی کرد

باڵوێزی چین لە تاران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە خۆی لە تەنیشتی سفرەی حەوت سین گەییشتنی نەورۆزو بەھاری تازەی لە ئێرانییەکان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «چانگ ھوئا» باڵوێزی چین لە تاران لە توییتێکدا بە بۆنەی نەورۆزو ساڵی تازەی کۆچیی ھەتاوی، گەییشتنی جێژنی نەورۆزی لە جەماوەری ئێران پیرۆز کردو وتی: ھیوادارم ساڵێک تژی لە بەختەوەری و تەندروستیتان ھەبێت.

باڵوێزی چین لە تاران ئەم توویتەی بە وێنەیەکی خۆی لە تەنیشتی سفرەی حەوت سین دا بڵاو کردووەتەوە.

کاتژمێر٧ و ٣ خولەک و ٢٦ چرکەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتی گۆڕدرانی ساڵ لە ١٤٠٠ەوە بۆ ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوییە.