پەیامی پیرۆزبایی قاڵیباف بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ھەرێمی شارستانیەتی نەورۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406398-پەیامی_پیرۆزبایی_قاڵیباف_بۆ_سەرۆک_پەرلەمانەکانی_وڵاتانی_ھەرێمی_شارستانیەتی_نەورۆز
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی دووشەممە لە پەیامێکدا جێژنی کەونارایی نەورۆزی لە ھاوتایانی خۆی لە وڵاتانی تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، تورکیا، عێراق، کازاخستان، قڕقیزستان، ئوزبەکستان، تورکەمنستان و پاکستان پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2022 14:38 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی قاڵیباف بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ھەرێمی شارستانیەتی نەورۆز

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی دووشەممە لە پەیامێکدا جێژنی کەونارایی نەورۆزی لە ھاوتایانی خۆی لە وڵاتانی تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، تورکیا، عێراق، کازاخستان، قڕقیزستان، ئوزبەکستان، تورکەمنستان و پاکستان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامەکەی دا بۆ سەرۆک پەزلەمانەکانی وڵاتانی ھەرێمی شارستانیەتی نەورۆز وێڕای پیرۆز کردنی ساڵی تازەی ھەتاوی، ھیواداریی دەربڕی کە ساڵی تازە بۆ ھەموو گەلان ساڵێکی تژی لە ئاشتی، ئارامی و ئاسایشتی پاوەجێ بێت.

«قاڵیباف» لەم پەیامەی دا ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە جیھان ئەمڕۆ زیاتر لە ھەر کاتێکی تر پێویستی بە وتووێژ، ھاوکاری و ھاریکاریی نێوان گەلان و نوخبەکانی کۆمەڵگا جۆربەجۆرەکانە، وتیشی: ھێزمەند کردنی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانەکان وەکو نوێنەرانی گەلان ڕۆڵێکی کارای لە پێکھێنانی ئاشتی و ئارامی و سەقامی پاوەجێ لە جیھانی سەردەم دا دەبێت.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ٢٣ی فڤریەی ٢٠١٠ لە بڕیارنامەیەک دا کە لە سەر دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمەڵێکی تر لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز پێشنیار کرا، ڕۆژی ٢١ی مارچی ھەموو ساڵێکی ئوەکو «ڕۆژی جیھانیی نەورۆز» ناودێر کردو داوای لە وڵاتان کرد کە بە بەرپاکردنی ئاھەنگ گەلی جۆربەجۆر ڕێز لەم بۆنەیە بگرن و برەوی پێ بدەن.