ئادار 30, 2022 12:10 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ناردەی نەوتی ئێران

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران باسی پەرەسەندنی لەسەدا ٤٠ی بارستایی نەوتی ئەم وڵاتەی کردووە.

«موحسین خوجەستە میھر» بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بووژاندنەوەو سەندنەوەی بازاڕی لەکیس چووی بەرھەمەکانی ھەناردەی لە سەردەمی بایکۆت دا وەک چالاکی و ئامانجێکی دیاری کراوی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناساندو وتیشی: ھەر لەم ئاراستەیەدا بۆ ھێندێک لە وڵاتانی مەبەست زیاتر لە کاتی ڕاپەڕێندرانی بەرجام نەوت ڕەوانە کراوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران وتیشی: ناردەی شلەکی گازی ئێران لە چاو بەرلە دەست بەکار بوونی دەوڵەتی سیانزەھەم بۆ دوو نیو ھێندە ھەڵکشاوە.

بەرلەمە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند بوو کە ڕادەی ناردەی نەوتی ئێران بۆ چین، لە سەردەمی ڕاپەڕێندرانی بەرجام واوەتر چووە. 

سەرپەیڤ