لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی شانەیەکی پێکھاتەی تاقمی تیرۆریستیی کۆمەڵە لە پارێزگای کوردستانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407477-لەبەر_یەک_ھەڵوەشانەوەی_شانەیەکی_پێکھاتەی_تاقمی_تیرۆریستیی_کۆمەڵە_لە_پارێزگای_کوردستانی_ئێران
سەربازانی بێ ناوی ئیمامی زەمان (عج) لە پارێزگای کوردستان ئەندامانی شانەیەکی پێکھاتەی تاقمی تیرۆریستیی کۆمەڵەیان ڕاپێچ کردو شانەکەیان لەبەر یەک ھەڵوەشاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2022 05:58 Asia/Tehran
  • لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی شانەیەکی پێکھاتەی تاقمی تیرۆریستیی کۆمەڵە لە پارێزگای کوردستانی ئێران

سەربازانی بێ ناوی ئیمامی زەمان (عج) لە پارێزگای کوردستان ئەندامانی شانەیەکی پێکھاتەی تاقمی تیرۆریستیی کۆمەڵەیان ڕاپێچ کردو شانەکەیان لەبەر یەک ھەڵوەشاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی قارس، فەرمانگەی گشتیی ئیتیلاعات لە پارێزگای کوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: لە سای زانیارییە ھەواڵگرییەکانی سەربازانی بێ ناوی ئیمامی زەمان (عج) شانەیەکی پێکھاتەی تاقمی تیرۆریستیی کۆمەڵە ناس کران و ئەندامەکانی ڕاپێچ کران.

لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: تاقمۆکەی کۆمەڵە کە پێشینەی کردەوەی تیرۆریستی و تیرۆر کردنی شارومەندانی لە کارنامەی خۆی دا ھەیە،لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە جڵەوکێشی دەزگا سیخوڕییەکان و بە مەبەستی چەواشەکاری لە ئاراستەی داخوازییە سەندیکایی، کۆمەڵایەتی جیا لە چالاکیی شاراوەو پەنامەکی، بە شێوەیەکی ڕێکخراویش پڕوپاگەندەی دژی ئیسلام و ھەڵحڕاندنی دژی وڵات و ڕێکخستنی شانەگەلی پڕوپاگەندەی لە بەرنامەدا ھەبووە.

تاقمۆکەی تیرۆریستیی کۆمەڵە لەپاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ھەتا ئێستا لە ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران بە تاوانگەلێکەوە تێوە گلاوە کە ھیچ کاتێک لە زەینی جەماوەری ئەم ناوچانە پاک نابێتەوە.