وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا دانوستانەکانی ڤیەنای راگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407599-وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران_ئەمریکا_دانوستانەکانی_ڤیەنای_راگرت
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی : رێککەوتنامە ئامادەی واژۆکرانە بەڵام ئەمریکا دانوستانەکانی راگرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2022 10:41 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا دانوستانەکانی ڤیەنای راگرت

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی : رێککەوتنامە ئامادەی واژۆکرانە بەڵام ئەمریکا دانوستانەکانی راگرت .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمنار گوتی : رێککەوتن لەسەر تەوەرەکانی دانوستان لە ڤیەنا ئامادە و چاوەڕوانی واژوکرانە بەڵام ئەمریکا دانوستانی بە ھەندێ پرس کورت کردووەتەوە و رایگرتووە . 

خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ناتوانێ لە بارەی ئەم بابەتانە بڕیاری سیاسیی بدات ، جەختی کردەوە : بەداخەوە حکومەتی بایدێن لە جیاتی سەلماندنی راستگۆیی لە وتاردا ، ھەندێ لە ھەڵوێستەکانی حکومەتی تڕامپی گرتووەتەبەر . 

نابراو لە بارەی دانوستانی نێوان تاران و ریازیش گوتی ، ھەوڵ ئەوەیە تا دوو لایەن لە تەوەرەکانی جێی ناکۆکیی بە تێگەیشتنی ھاوبەش بگەن .