ئێران بۆ کۆتایی ھێنان بە تاوانکاریەکانی ئیسراییل خوازیاری ھەنگاوی خێرای رێکخراوی نەتەوەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407895-ئێران_بۆ_کۆتایی_ھێنان_بە_تاوانکاریەکانی_ئیسراییل_خوازیاری_ھەنگاوی_خێرای_رێکخراوی_نەتەوەکان_بوو
نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئیدانەکردنی شەھیدکرانی شیرین ئەبووعاقلە ھەواڵنێری فەلەستینیی کەناڵی ئەلجەزیرە خوازیاری ھەنگاوی خێرای رێکخراوی نەتەوەکان بوو بۆ کۆتاییھێنان بە تاوانکاریەکانی ئیسراییل بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2022 02:09 Asia/Tehran
  • ئێران  بۆ کۆتایی ھێنان بە تاوانکاریەکانی ئیسراییل خوازیاری ھەنگاوی خێرای رێکخراوی نەتەوەکان بوو

نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئیدانەکردنی شەھیدکرانی شیرین ئەبووعاقلە ھەواڵنێری فەلەستینیی کەناڵی ئەلجەزیرە خوازیاری ھەنگاوی خێرای رێکخراوی نەتەوەکان بوو بۆ کۆتاییھێنان بە تاوانکاریەکانی ئیسراییل بوو .

لەشکەریانی رژێمی زایۆنی چوارشەممەی رابردوو بە ھێرش بۆسەر کەمپی جنین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، شیرین عاقلە ھەواڵنێری فەلەستینیی کەناڵی ئەلجەزیرەیان شەھید کرد . 

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد رەزا سەحرایی راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی بە کاتی خۆجێیی لە کومیتەی زانیاریەکانی رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : شیرین ئەبووعاقلە دەنگی ئازایەتیی گەلی فەلەستین و ھێمای نیشتمانیی خۆڕاگریی لە بەرامبەر دەستدرێژکاری و داگیرکاریی زاڵمانەیە بوو کە گەلی فەلەستین بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەسەریان دا سەپاوە . 

نابراو جەختیشی کردەوە : کوماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی شەھیدکرانی ھەواڵنێری فەلەستینیی ، لەسەر داکۆکیی ھەمە لایەنەی خۆی لە گەلی فەلەستین لە خۆڕاگریی رەوا لە بەرامبەر داگیرکاری و دەستدرێژی و گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین پێدادەگرێت .