سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە مەسقەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408159-سەرۆکی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_گەیشتە_مەسقەت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگێشتنی فەرمیی ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عوممان ، گەیشتە مەسقەتی پێتەختی ئەم وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2022 07:51 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە مەسقەت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگێشتنی فەرمیی ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عوممان ، گەیشتە مەسقەتی پێتەختی ئەم وڵاتە .

سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە درێژەی بەردەوامیی دیپلۆماسیی دراوسێیەتی حکومەتی جەماوەری و بۆ پەرەپێدانی ھاریکاریی ئابووری و سیاسی و فەرھەنگیی لەسە بانگشێتنی ھەیسەم بن تاریق ئالی سەعید سوڵتانی عوممان ، لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری تارانی بەرەو مەسقەت بە جێھێشت . 

کۆبوونەوەی فەرمی لە کۆشکی العلم ، کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سوڵتانی عومان "ھەیسەم بن تاریق سەعید"، واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکاری، کۆبوونەوە لەگەڵ ئێرانیانی نیشتەجێی عوممان و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووریی عوممانی لە  بەرنامەکانی سەفەری یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عومانن.