ڕەییسی گەییشتەوە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408176-ڕەییسی_گەییشتەوە_تاران
ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «ھەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» سوڵتانی عومان و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتەوە فڕگەی میھرئاباد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2022 21:20 Asia/Tehran
  • ڕەییسی گەییشتەوە تاران

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «ھەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» سوڵتانی عومان و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتەوە فڕگەی میھرئاباد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیدارو وتووێژی لەگەڵ سوڵتانی عوممان، جێگری سەرۆک وەزیرانی عوممان، بازرگانان و ھەڵسوڕاوانی ئابووری و ئێرانییەکانی دانیشتووی عوممان لە بەرنامەکانی گەشتی یەک ڕۆژەی «ڕەییسی» بۆ عوممان بوو.

لە ڕەوتی ئەم گەشتەدا ١٢ بەڵگەنامەی ھاوکاری لە بوارەکانی وزە، سیاسی، گواستنەوە، ھاوکاریی دیپلۆماسی، پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری، زانستی، ژینگە و وەرزشیی لەنێوان کاربەدەستانی ھەردووک وڵات واژۆ کرا.