خەتیب زادە : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی ھەنگاوی ئەنجوومەنی بڕیاردەران وڵام ئەداتەوە
حوزهیران 06, 2022 15:29 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای رەتکردننەوەی بڕیارنامەی پێشنیارکراو بە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران گونجاو لە گەڵ ھەر ھەنگاوێک لەم ئەنجوومەنە ، وڵام ئەداتەوە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی :ئەو ڕاپۆرتەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەریکردووە قبووڵ ناکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی وەرزیی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئەگەری دەرکردنی بریارنامە دژی ئێران، وتی: راپۆرتی ئاژانس قبووڵ ناکەین.
وتیشی: بەرێوەبەری ئاژانس راپۆرتێکی بە شێوەی بەپەلە خستۆتەڕوو کە پێش لە بڵاوبوونەوە لە پەرلەمانی ئەورووپایش ئەم قسانەی وتووە.
ئەوەشی وت کە ئەم راپۆرتە ورد و دروست نییە و گوێ نەدراوەتە ئەوکار ووڵامە تەکنیکیانە کە ئێران داویەتی.
سەرپەیڤ