حوزه‌یران 09, 2022 13:48 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: وەڵام دانەوەی بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەران لێبڕاوانەو گونجاو دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھۆکارانی بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییبە بەرپرسی شوێنھاتەکانی دواتری ئەم ھەنگاوە زانی و وتی: وەڵام دانەوەی ئێران لێبڕاوانەو گونجاو دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لەوەڵامی بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە توییتێکدا نووسی: ئەمریکاو سێ وڵاتە ئەورووپییەکە بە ھەوڵدانیان بۆ بەرەوپێش بردنی بڕیارنامەیەکی سەرچاوەگرتوو لە لێکدانەوەو ڕاوێژێکی ھەڵە دژی زوڵاڵ ترین بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکی لە جیھاندا، نیازی بەرچاوتەنگانەی خۆیانیان بە سەر جێ و شوێن و وەجمەندیی ئاژانسەکەدا سەپاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ھۆکارانی ئەم بڕیارنامەیە ڕاستەوخۆ بەرپرسی شوێنھاتەکانی دواتری ئەم ھەنگاوەن و دیارە وەڵام دانەوەی ئێرانیش لێبڕاوانەو گونجاو دەبێت.

«میخائیل ئۆلیانۆف» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا لە توییتێکدا نووسی: ٣٠ وڵات لەو ٣٥ ئەندامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دەنگی ئەرێنییان بە بڕیارنامەکە داو، ھیندو پاکستان و لیبی دەنگی بێ لایەنیان دایەو ڕووسیاو چینیش بەرنگاری بوونەوە.

ئەم دیپلۆماتە ڕووسە وتووسیەتی: ئەو وڵاتانەی کە نوێنەری پتر لە نیوەی حەشیمەتی دنیان پشتی بڕیارنامەکەیان نەگرتووە.

ئەمە دووھەمین بڕیارنامەی دژی ئێرانە کە لەپاش ڕاپەڕێندرانی بەرجام بە گوشاری ڕژێمی زایونی لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا دەردەچێت. ١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠یش ھەر بڕیارنامەیەکی ھاوچەشن بە ھۆی سێ وڵاتە ئەورووپییەکەی ئەندامی بەرجام و بە داکۆکیی ئەمریکا پێشنیارو پەسەند کرا.

سەرپەیڤ