حوزه‌یران 10, 2022 20:06 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ڤەنزوئیلا گەییشتە تاران

سەرۆک کۆماری ڤەنزوئیلا بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاس و ئابووری گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، گەشتی دوو ڕۆژەی «نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ڤەنزوئیلا بۆ ئێران بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «یەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئەنجامی گرتووە.

پێشوازیی فەرمی لە کۆبینای سەعدئاباد، دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆمارو بەڕێوە چوونی دانیشتنی ھاوبەشی شاندە باڵاکانی ئێران و ڤەنزوئیلا لەو بەرنامانەی گەشتەکەی«مادۆرۆ» بۆ تاران ڕاگەیەندراوە.

پەیوەندیی ئێران و ڤەنزوئیلا پێشینەیەکی مێژوویی پتر لە سەد ساڵی ھەیە، بەڵام لە دەیەی ١٩٦٠ەوە بە ھاوکاری لە بواری نەوت پەرەی سەندو دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ ش ، ڤەنزوئیلا لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بوو کە دەوڵەتی تازەی ئێرانی بە فەرمی ناسی.

لە ئێستادا ھەردووک وڵاتەکە لەژێر بایکۆتی یەک لایەنە ئەمریکادان و لە پرسگەلێکی وەک داکۆکی کردن لە چەندلایەنە خوازی، پێویستیی بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوە نایاسایی و یەک لایەنەکانی ئەمریکا، مافی ڕەوای ئێران لە مەڕ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی بۆ بەکارھێنانی ئاشتیانە و بە فەرمی ناسینی مافی گەلی فەلەستین، ڕوانگەی ھاوبەشیان ھەیە.

سەرپەیڤ