ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دیمەشقی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408654-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_ئیدانەی_هێرشەکەی_سەر_فڕۆکەخانەی_دیمەشقی_کرد
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە پاڵ حکوومەت و گەلی سووریا وەستاوە و بەردەوامیش دەمێنێ ."
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2022 03:00 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی دیمەشقی کرد

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە پاڵ حکوومەت و گەلی سووریا وەستاوە و بەردەوامیش دەمێنێ ."

 

 

بەرەبەیانی دوێنێ هەینی بەرگری ئاسمانی سوپای سووریا ڕووبەڕووی دوایین دەستدرێژیی سەربازیی ئیسرائیل بووەوە لە جەرگەی دیمەشق.

سه رچاوه یه کی سه ربازیی سووریا رایگه یاند که سوپای ئیسرائیل چه ند هێرشێکی ئاسمانی کردووه ته سەر ناوچه ی باشووری دیمه شق له به رزاییه کانی جۆلانی داگیرکراوەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەم  وتووێژەدا ڕایگەیاندووە: بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی دەستدرێژکاری ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانیەکانی سووریا، لەوانە فڕۆکەخانە و بەندەرەکان و ناوەندە گرنگ و ژیانییەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، نەک هەر پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و خاکی سووریایە ، بەڵکوو بە پێچەوانەی هەموو رێسا نێودەوڵەتیەکانە .

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای سوپاسی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لە درێژەی خۆڕاگریی گەلی سووریا لە دژی داگیرکاری و دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی کردەوە .