دیدار و ڕاوێژی "ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409115-دیدار_و_ڕاوێژی_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_لەگەڵ_بەرپرسی_سیاسەتی_دەرەوەی_یەکێتی_ئەوروپا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2022 08:36 Asia/Tehran
  • دیدار و ڕاوێژی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە تاران لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.

بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و بۆرێل له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان به‌شداری بکه‌ن.

بە وتەی سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەردانەکە کە لە چوارچێوەی ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپایە، تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەندێک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان.