حوزه‌یران 29, 2022 11:21 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهییان: ئەمریکا ئەگەر مکوڕ بێت ڕێککەوتن هێندەش دوورەدەست نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە قەت لە هێڵە سوورەکانمان ناکشێینەوە، وتیشی: ئەگەر ئەمریکا مکوڕ بێت ڕێککەوتن لەم خولە وتووێژەکاندا هێندەش دوورەدەست نییە.

خولی هەشتەمی دانوستانەکان لە ڤییەنا لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان کە لە 27ی دیسامبەری 2021ەوە دەستی پێ کرا بوو، 11ی مارسی 2022 بە پێشنیاری جۆریپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا چووە قۆناغی پشوودان و دانوستانکاران بۆ ڕاوێژی سیاسی گەڕانەوە بۆ پێتەختی وڵاتەکانیان، لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕەوتی دانوستان لە بەر خەمساردیی ئەمریکا لە بڕیاردان بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەنگاوە نایاساییەکانی لە هەمبەر ئێران و بەرجام، ڕاگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،ئەمیرعەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دەڤەری خەزەر سەردانی تورکمەنستانی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە نێو ئاپۆڕەی کارگێڕانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیشق ئابادو بنەماڵەکانیان وتووێژەکانی دەوحەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان شی کردەوە.

وتیشی: ئەمریکییەکانمان تێ گەیاند کە ئەگەر بە نیازی بەردەوام کردنی ڕەوتی بڕیارنامەکان بن دەستەوەستان نابین و داوامان لێ کردن کە دانوستانەکان بە ئاراستەی سیاسی دا بڕۆن هەتا بە خاڤی ڕێککەوتن لە سەر هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بگەین و بتوانین لە ڤییەنا ئەم بابەتە ڕابگەیەنین.

ئەمیرعەبدوڵڵاهییان وتیشی: هەنگاوی تازەی ناڤۆکیی خۆمانمان بە شێوەی یاسایی بە سکرتاریەتی ئاژانس ڕاگەیاندووەو پسپۆڕانی لێهاتووی ئێمە کە بە زۆری گەنجیشن دەستیان پڕەو ئێمە لە هەنگاوێکدا وەک وەڵامدانەوەی دەرکرانی هەرچەشنە بڕیارنامەیەکی شیمانەیی بە ئاژانسمان ڕاگەیاندووە کە گاز لە چەندین سانتریفیوژی تازە دەکەین و یۆرانیۆمیش دەپیتێنین و ئینجا سانتریفیوژی بەرەی تازەش دادەبەستین و ئەو کامێراگەلەش کە بە گوێرەی بەرجامەوە واوەتر لە بەڵێنەکانمان قەبوڵمان کردبوون، دادەخەین.

وتیشی: بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و پاوەجێ و هێزمەند ئامادەو مکوڕین و سەرباری ئەوەی کە بایدێن بەردەوام لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە پەیام بۆ ئێران دەنێرێ و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سوورم لە سەر ڕێککەوتن، بەڵام لە کردەوەدا بەردەوام کرانی ئەوپەڕی گوشاری سەردەمی ترەمپ ئنەبێت هیچی تر بەدی ناکەین.

سەرپەیڤ