ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: بۆردومانی کیمیایی سەردەشت لوتکەی بێشەرمیی ڕژێمی سەدام بوو لە شەڕی سەپێندراوی سەر ئێران
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی کیمیایی سەردەشتی بە لوتکەی بێشەرمیی ڕژێمی سەدام لە شەڕی سەپێنراوی دژ بە ئێران وەسف کرد.
بۆردومانی کیمیایی شاری سەردەشت تاوانێکی جەنگ و بۆردومان بوو کە هێزی ئاسمانی ڕژێمی بەعسی عێراق لە ٧ی پوشپەڕی ١٣٦٦ بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی کیمیایی لە چوار ناوچەی قەرەباڵغی شاری سەردەشت لە ئێران ئەنجامیدا.
لەم هێرشەدا ١١٠ هاوڵاتی مەدەنی دانیشتووی شارەکە کوژران و ٨ هەزار کەسی دیکەش بەر گازی ژەهراوی کەوتن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) لە تویتێکدا سەبارەت بە بۆردومانی کیمیابارانی سەردەشت نووسیویەتی: بۆردومانی کیمیابارانی سەردەشت لوتکەی بێشەرمیی سەدام بوو لە شەڕی سەپێندراوی سەر ئێران.
ئاماژهی بهوهشکرد: بێدهنگی و هاوبهشیی داواکارانی مافی مرۆڤ لهم تاوانه دڕندانه و دژ به یاسا نێودهوڵهتییهکان ههرگیز له بیری گەلی مەزنی ئێران ناچێتهوه. ڕۆژی نیشتمانی دژی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی پیرۆز دەکەین.