ته‌مووز 06, 2022 10:27 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ دەگاتە تاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی تاران دەکات

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی سەردانی «شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ تارانی کردووە لە ئەمڕۆ چوارشەممە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وتیشی: بە سەرنجدانی پەیوەندیی ھەرە باش و بەربڵاوی ئێران و قەتەر، لە دیداری ئەم کاربەدەستەی قەتەر لەگەڵ حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی ئێران حیا لە پەیوەندیی دوو قۆڵی، بابەتگەلی جێی سەرنجی ناوچەیی و نێونەتەوەییش وتووێژی لە سەر دەکرێت.

ئەم سەردانە دوای ئەوە ئەنجام دەگڕێت کە حەوتەک و ھەشتەم پوشپەڕ فەتەر میوانداری دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بوو.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر دوای ئەو دانوستانانە بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کرد.

سەرپەیڤ